(ABNA24.com) بەڕێوەبەری شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا باش لە ئاستی باڵای توانای بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادارە و سەبارەت بە وەڕێخستنی شەڕ گەمژانە ناجوڵێتەوە.
ئایەتووڵلا "ئەحمەد جەنەتی" ئێوارەی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە ئاماژە بە هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ڕایگەیاند: کۆشکی سپی دەزانێ بێتوو شەڕێک وەڕێخات چ کێشە و گێچەڵێک بۆ خۆی لە ناوچەکە و سەرانسەری جیهان دێتە ئاراوە.
بەڕێوەبەری شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها بە سەرەخۆشی کردنی هاتنی ڕۆژانی شەهید بوونی حەزرەتی عەلی (ع)، شەوانی قەدری بە باشترین دەرفەت زانی بۆ گیرا بوونی دوعاکان و هەروەها زیاترین سودی مەعنەوی بردنی مرۆڤەکان.
ئایەتووڵڵا جەنەتی هیوای خواست: خواوەندی تاکانە بە بەرەکەتی ئەم شەوانی قەدرە، کێشە و گرفتی هەموو موسڵمانان بەتایبەت شیعەکان چارەسەر بکات.
بەڕێوەبەری شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لە سەر پێویستیی چارەسەر کرانی کێشە و گرفتی ئابووریی و بژیوی خەڵکیش وتی؛ خواوەند پلە و پێگەی ئیمام خومەینی (رە) بەرزتر بکاتەوە کە بە بناغەدانانی کومیتەی ئیمداد لە بیری چینی هەژار و نەدار بوو.
بەڕێوەبەری شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە بەرپرسانی وڵات کرد کە تەرکیز و سەرنجێکی تایبەت بخەنە سەر توانای ناوخۆیی بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان.
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٤٧
News ID: 944021
بەڕێوەبەری شورای نگەهبانی یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا باش لە ئاستی باڵای توانای بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگادارە و سەبارەت بە وەڕێخستنی شەڕ گەمژانە ناجوڵێتەوە.